فڕۆكەیەكی وەزارەتی بەرگری رووسیا دیارنەما

 فڕۆكەیەكی وەزارەتی بەرگری رووسیا دیارنەما
بە گوێرەی زانیارییەكان فڕۆكەیەكی وەزارەتی بەرگری رووسیا كە نزیكەی 100 سەر نشینی تێدابوو ونبوو.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان فڕۆكەكە لە جۆری ( TU-154) ئاراستەی بەرەو سووریا بووە، لەكاتی پشكنین لەسەر دەریای رەش لە ژێر چاودێری رادار دەردەچێت و چارەنووسی نادیارە.

ئەو فڕۆكەیە وا دروستكراوە كە بەرگەی دۆخە سەختەكانی فڕین بگرێت، ھەر وەھا بە یەكێك لە فڕۆكە خێراترین فڕۆكە مەدەنییەكانی وەزارەتی بەرگری رووسیا دادەنرێت.

سەرنشینانی فڕۆكەكە پێكھاتوون لە رۆژنامەنووسان و بەشێك لە ئەندامانی تیمی میوزسیانی ئەلیكساندرۆف و چەند ئەندامێكی سەر بە وەزارەتی بەرگری رووسیا، پێشبینی دەكرێت فڕۆكەكە لەسەر چیاكانی ھەرێمی كراسنۆدار ئەلیكساندرۆف تكشكابێت.

زانیارییەكان ئەوە دەردەخەن دوای 20 خولەك لە فڕین فڕۆكەكە ھیچ نیشانەیەكی دیارنامێنێت، لە ئێستاشدا تیمی پشكنین ھەڵمەتی گەڕان بەدوای فڕۆكەكە دەستپێكردووە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند: "چەند پارچەیەكی فڕۆكەكە لە دەریای رەش دۆزراوەتەوە، كە 6 كیلۆمەتر لە كەناراوەكانی رووسیا دوورە".











K24
Top