نەتەنیاهۆ: بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش گەمژانەیە
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگیاندووە، کە ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی ئاسایش ”گەمژانەیە“ و وڵاتەکەی هەرگیز پێوەی پابەند نابێت.
بنیامین نەتەنیاهۆ بە توندی رەخنە لە ئیدارەی باراک ئۆباما، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەگرێت و دەڵێت، ”بنەک هەر لە بەرگریکردن لە ئیسرائیل تووشی شکست بوون، بەڵکو هاودەنگ بوو لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ئیسرائیل“.
ئێوارەی رۆژی هەینی 23ـی کانوونی یەکەمی 2016، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە دەنگی 14 وڵات (ئەمریکا نە بە ئەرێنی و نە بە نەرێنی، دەنگی نەدا)، بڕیاری دا و داوای لە ئیسرائیل کرد، کە ”بەخێرایی“ دروستکردنی کۆمەڵگەی نیشتێجێ کردنی جوولەکەکان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین بووەستێێنێت.
باسنیوز
