ئیتاڵیا مردنی ھێرشبەرەکەی ئەڵمانیای ڕاگەیاند

 ئیتاڵیا مردنی ھێرشبەرەکەی ئەڵمانیای ڕاگەیاند
ئیتاڵیا، بە فەرمی مردنی ئەنیش عامڕی، کە تۆمەتبار بوو بە ھێرشەکەی شاری بەرلین، لە ڕووبەڕووبونەوەیەک لەگەڵ پۆلیسی شاری میلانۆ، ڕاگەیاند.

مارکۆ مینیتی، وەزیری ناخۆی ئیتاڵیا، ئەمڕۆ ھەینی 23/12/2016 ڕایگەیاند: "ئەو کەسەی ئەمڕۆ لە شاری میلانۆ، لە ڕووبەڕووبونەوەیەک کە تەقەی لە پۆلیس کردووە و کوژراوە، گومان دەکرێت ئەنیش عامڕی، تۆمەتبار بە ھێرشەکەی شاری بەرلین بێت".

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ئیتاڵیا، بە ڕوەیتەرزی ڕاگەیاندووە، کە پەنجەمۆری ئەو کەسە، ھەمان ئەو پەنجەمۆرەیە کە لەناو بارھەرڵگرەکەی شاری بەرلین دەستنیشان کراوە.
ئێوارەی دوێنی پێنجشەممە، وێستگەیەکی تەلەڤزیۆنی شاری بەرلین، وێنەیەکی کە لە کامیراکانی چاودێری وەرگرتبوو، ئەنیس عامڕی، تەمەن 24 خستەڕوو، کە تۆمەتبارە بە کردەوەکەی گۆڕەپانی جەژنی سەری ساڵ، لە بەرلین

لە 19/12/2016 تیرۆریستێک بە بارھەڵگرێکەوە ھێرشی بردە سەر گۆڕەپانێکی قەرەباڵغ لە شاری بێرلین، لە ئەنجامدا 12 کەسی مردن و 49 کەسی دیکەشی بریندار بوون.





باسنيوز
Top