دادگای ده‌ستوری كۆریای باشوور لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ده‌ستپێكرد
دادگای ده‌ستوری كۆریای باشور ئه‌مڕۆ ده‌ستیكرد به لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌دۆسیه‌ی تاوانباركردنی پارك جۆن های سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، كه ره‌نگه ببێته یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ژنی هه‌ڵبژێرداوی كۆریای باشوور كه له‌ده‌سه‌ڵات دووربخرێته‌وه.
پارك له 9ی كانونی یه‌كه‌م له‌ده‌نگدانێكی په‌رله‌مانی كۆریای باشوردا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر تۆمه‌تباركرا، دوای ئه‌وه‌ی پێشتر تۆمه‌تباركرابوو به‌تێوه‌گلانی له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كیدا به‌فشارخستنه‌سه‌ر كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ پێشكه‌شكردنی پشك بۆ ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه‌ئامانجیان قازانج كردن نییه به‌ڵكو پشتیوانیكردنه له ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆكایه‌تی.
پارك كه باوكی بۆماوه‌ی 18 ساڵ حوكمی وڵاتی كرد، له‌دوای كوده‌تاكه‌ی ساڵی 1961 كه‌به‌هۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست ڕه‌تیكرده‌وه كه هیچ پێشێلكارییه‌كی كردبێت، داوای لێبوردنی كرد له‌كه‌مته‌رخه‌می له‌په‌یوه‌ندیه‌كانیدا له‌گه‌ڵ "چۆی سون سیل " هاورێیدا كه ڕووبه‌ڕووی دادگایی جیاواز بۆته‌وه.
رۆژی پێنجشه‌ممه هه‌ریه‌كه "پاك" و "چۆی" له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌نه‌بوون، كاتێك كه دادوه‌ره‌كان بڕیاریاندا كه دۆكیۆمێنتی لێكۆڵینه‌وه‌كان بخه‌نه نێو په‌راوی دۆسیه‌كانیان، كه‌ئه‌وه‌ش به شكستێكی پێشوه‌خت داده‌نرێت بۆ تیمی داكۆكیكردن له پارك كه هه‌وڵیانده‌دا ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌م ئه‌و كاره‌ی دادوه‌راندا دروستبكه‌ن.
پارك پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌یشتۆته نزمترین ئاستی له‌دوای ئاشكرابوونی ئه‌و ئابڕوچوونه‌ی ئه‌مدواییه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و هاورێیه‌دا، به‌ڵام زۆربه‌ی هاوڵاتیانی كۆریای باشور پێشتریش گومانیان هه‌بوو له سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆكه‌كه‌یان كه به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاره‌ساتی ژێرئاوكه‌وتنی كه‌شتیه‌ك له‌ساڵی 2014دا بووه‌هۆی كوژرانی 300 كه‌س كه زۆربه‌یان منداڵ بوون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دادگا ئه‌و پرسه‌ی وروژاند و پرسیاری ئه‌وه‌ی له پارك كرد كه له‌كاتی روودانی كاره‌ساته‌كه‌دا له‌كوێ بووه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه نه‌یارو ره‌خنه‌گرانی تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به كه‌مته‌رخه‌می ئه‌و سه‌رۆكه ژنه له‌كاتی رودانی كاره‌ساته‌كه‌دا.
هه‌روه‌ك دادگا دوو هاورێكه‌ی دیكه‌ی "پارك" و "چۆی " كه دوو به‌رپرسن به‌ناوه‌كانی "چۆنگ بوم" و" یۆنگ هۆ سیۆنگ" وه‌كو شایه‌تی لێكۆڵێنه‌وه‌كان ناساند و بریاریشیدا دانیشتینێكی دیكه‌ی دادگا سه‌باره‌ت به‌هه‌مان پرس له 27 كانونی یه‌كه‌م ئه‌نجامبدات .
xandan-
