مۆرینهۆ به وردی چاودێری بارودۆخی یاریزانێكی بارسێلۆنا ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه كه دوای ئه‌وه‌ی نێوان ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا و ئیڤان راكیتیچ به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌چێت، مۆرینهۆ ده‌یه‌وێت سوود له‌م بارودۆخه وه‌ربگرێت ناوه‌ڕاستكاره كرواتیاییه‌كه له بارسا بفڕێنێت.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 21 كانوونی یه‌كه‌می 2016 ئاشكرای كردووه كه خۆزێ مۆرینهۆ راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئیڤان راكیتیچی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی تاوتوێ كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئێستا سپێشه‌ڵ وه‌ن چاوه‌ڕوانی بارودۆخی راكیتیچ ده‌كات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه شه‌یتانه سووره‌كان به فه‌رمی له گواستنه‌وه‌ی زستانه ئه‌م یاریزانه له چنگی ئێنریكی ده‌ربهێنن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هه‌فته‌ی رابردوو رۆژنامه‌ی ئیلموندۆی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه ئێنریكی راهێنه‌ری بارسا ده‌یه‌وێت له داهاتوودا راكیتیچ له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دابنێت، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی یاریزانه كرواتیاییه‌كه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه.
ئیڤان راكیتیچی 28 ساڵ، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له یانه‌ی شالكه‌ی ئه‌ڵمانیا بوو، دواتر له هاوینی 2011 به‌ره‌و لالیگا گواسترایه‌وه و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی سێڤییای ئیسپانیا كرد، ماوه‌ی 3 وه‌رزیشه یاری بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات.
k24 -
