یووکیا ئامانۆ بۆ جاری سێهەم دەبێتەوە سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وەزەی ناووکی
سەرچاوە دیپلۆماسییەکان رایانگەیاند: یووکیا ئامانۆ، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناووکی، رەنگە بۆ جاری سێهەم وەک سەرۆکی ئەم رێکخراوە هەڵبژێردرێتەوە.
ئامانۆ کە تەمەنی ٦٩ساڵی تەمەنە، و لەساڵی ٢٠٠٩ وەک سەرۆکی ئەم رێکخراوە هەڵبژێردرا، مانگی سپتەمبەر رایگەیاند: دەیهەوێ بۆ جاری سێهەم خۆی بۆ ئەم پۆستە بپاڵێوێتەوە و درێژە بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ناووکیی ئێران و چەند بابەتی دیکە بدات.
پێشتر دەگوترا رافائەل گروسی دیپلۆماتکاری ئەرجەنتینیش خۆی بۆ ئەم پۆستە دەپاڵێوێت، بەڵام بە گوتەی سەرچاوەکانی نزیک لە ئاژانسی وزەی ناووکی دیارە لە خۆپاڵاوتان پاشگەز بووەتەوە.
سەرۆکی ئاژانسی وزەی ناووکی بۆماوەی خولێکی چوارساڵە هەڵدەبژێردێت و مافی هەڵبژاردنەوەی دووبارەی هەیە.
payamner-
