باڵیۆزی ئێران لە تورکیا بەهۆی هێرشی میدیاکانی تورکیا بۆ سەر وڵاتەکەی هوشداریی دا
باڵێۆزی ئێران لە ئەنقەرە، رایگەیاند: میدیای تورکیا بیروڕای گشتیی دانیشتووانی ئەم وڵاتە دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەوروژێنن.
محەمەد ئیبراهیم تاهیریان، بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی هیچ دەزگایەکی راگەیاندن بکات، بە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی راگەیاند: هاندانی کۆمەڵگەی تورکیا، دوای گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە زیادی کردووە، کۆنتڕۆڵ نەکردنی میدیای ئەم وڵاتە رەنگە قەیرانی لێبکەوێتەوە و ئەگەر راگەیاندن لە جیات دیپلۆماسی قسە بکات، بەڕێوەبەران و سیاسەتمەداران کۆنتڕۆلی بارودۆخەکەیان لەدەست دەردەچێت.
تاهیریان، میدیای تورکیای بە شێواندنی هەواڵیرووداوەکانی سووریا و دژایەتیکردنی ئێران تۆمەتبار کرد.
payamner-
