بە کوژرانی باڵیۆزی رووسیا و لەماوەی 13 ساڵدا 7 باڵیۆز كوژراون
ئەمە یەكەم ڕووداوی كوشتنی باڵیۆز نیە لە ماوەی 13 ساڵی ڕابردوودا.
لە 27ی ئاداری 2015 لە كوشتنی لانی كەمی 24 كەسدا، باڵیۆزی سویسرا لە سۆماڵ كوژرا، هێرشەكەش لە لایەن كۆمەڵەیەكی لاوانی ئیسلامییەوە ئەنجامدرابوو، لە مەقدیشو.
لە 11ی ئەیلولی 2012 باڵیۆزی ئەمهریكا لە لیبیا "كریستوفر ستیڤن" تیرۆر كرا، ئەمەش لە هێرشێكدابوو بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمهریكا لە شاری بەنغازی.
لە 20ی ئەیلولی 2008 باڵیۆزی چیك لە پاكستان "ئیفو جدیاریك" لە تەقینەوەیەكدا لە نزیك هۆتیڵی "ماریوت" لە شاری ئیسلام ئاباد كوژرا، دواتریش كۆمەڵەی "فیدائییەكانی ئیسلام" بەرپرسیارەتی حۆیان لەو تیرۆركردنە ڕاگەیاند، هەر لەو تەقینەوەیەدا نزیكەی 53 كەس كوژران.
لە 27ی تەموزی 2005 باڵیۆزی جەزائیر لە عێراق رفێندرا و دوای دوورخستنەوەی، لە ناو شاری بەغدا كوژرا، دواتر رێكخراوی "قاعیدە" بەرپرسیارەتی خۆی لە تیرۆركردنەكە ڕاگەیاند.
لە 2ی تەموزی ساڵی 2005 باڵیۆزی میسر "ئیهاب شەریف" لە عێراق رفێندرا، لە 7ی تەموز لەلایەن رێكخراوی ئیسلامی "قاعیدەی جیهاد لە عێراق" كوژرا.
لە 28ی ئاداری 2003 لە شاری "ئەبیدجان" لە وڵاتی "كۆتدیڤوار" باڵیۆزی سعودیە "محەمەد ئەحمەد رەشد" كوژرا.
باڵیۆز و كونسوڵەكان لەڕووی یاسای نێودەوڵەتییەوە، خاوەن پارێزبەندی و مافی تایبەتن و پێویست دەكات ئەوپەری ئاسایش و سەلامەتیان بۆ دابین بكرێت، بەڵام لە بەشێكی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی تووشی كوشتن و تیرۆركردن دەبنەوە.
