رۆژنامه‌یه‌ك ناوی باشترین یاریزانی ئه‌مساڵ ئاشكرا ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ناوی ئه‌و یاریزانه ئاشكرا ده‌كات كه به فه‌رمی ده‌بێته باشترین یاریزانی ئه‌ورووپای 2016، به‌ڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به خێرایی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه دێته ده‌نگ.
رۆژنامه‌ی ئیلموندۆ دیپۆرتیڤۆی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌مساڵی 2016 ده‌باته‌وه و مێسی و گریزمان له خه‌ڵاته‌كه بێبه‌ش ده‌كات.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه راسته‌وخۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا ئه‌م بابه‌ته‌ی رۆژنامه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه، به‌ڵام هه‌مان سه‌رچاوه جارێكی دیكه له ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی جه‌ختی له‌سه‌ر راستی دروستی هه‌واڵه‌كه كرده‌وه و رایگه‌یاندووه كه ئه‌وان ئه‌و زانیارییه‌یان له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له فیفا ده‌ستكه‌وتووه.
خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا ده‌به‌خشرێت، بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه (كریستیانۆ، مێسی و گریزمان) به‌ربژێرن.
k24 -
