ئیسڕائیل ئامادەیە بریندارەکانی شەڕی حەلەب وەربگرێت

ئیسڕائیل ئامادەیە بریندارەکانی شەڕی حەلەب وەربگرێت
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بینیامین نەتانیاهۆ، رایگەیاند: وڵاتەکەی ئامادەیە بریندارانی شاری حەلەب وەربگرێت و لە نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل چارەسەر بکرێن.

بنیامین نەتانیاھۆ، لەبارەی رۆڵی ئیسرائیل بۆ پێشوازیکردن لە ئاوارەکانی شاری حەلەبی سووریا، رایگەیاند: ئەوان ئامادەن بریندارانی سڤیلی شاری حەلەب وەربگرن و چارەسەر وەربگرن.

نەتانیاهۆ گوتی: ئەوان لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە ھەزاران ئاوارەی سووریان وەرگرتووە و ئامادەشن ئاوارەی دیکە وەربگرن.

نەتانیاھۆ، ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بەمەبەستی پێشوزای لێکردن لە بریندارانی حەلەب تیمێکی تایبەتی تەندروستیان لە بەرزاییەکانی جۆلان داناوە،.
payamner-
Top