حەسەن ڕۆحانی سەردانی سێ وڵاتی ئاسیا دەکات

 حەسەن ڕۆحانی سەردانی سێ وڵاتی ئاسیا دەکات
ئەمڕۆ چواراشەممە حەسەن ڕۆحانی، سەرکۆماری ئێران بەمەبەستی سەردانی سێ وڵاتی ئاسیایی "ئەرمینیا، کازاخستان و قەفقازیا" بەرەو ئێریڤان بەڕێ کەوت.



بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (تەسنیم)ی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2016 -12- 21 حەسەن ڕۆحانی، سەرکۆماری ئێران بە داوەتی فەرمیی هەر سێ سەرۆکی وڵاتانی "ئەرمینیا، کازاخستان و قەفقازیا" لەگەڵ دوو ڕاوێکاری باڵای بەرەو ئێریڤان بەڕێ کەوتووە.



بەپێی هەمان سەرچاوە ڕۆحانی لە سەردانی ئەو سێ وڵاتەدا لەگەڵ سەرکۆماری هەر سێ وڵات کۆ دەبێتەوە و باس لەوە دەکرێت لەگەڵ لێژنەیەکی باڵای ئابووری چەند ڕێککەوتنێکی هاوکاریی ئابووری و پەیوەندیی نێوان هەر چوار وڵات واژۆ دەکەن.



ڕۆحانی سەرەتا ئەمڕۆ سەردانی ئێریڤان پایتەختی ئەرمینیا دەکات.
Top