ئەمەریکا: دەرکەوتنی قاسم سلێمانی لە حەلەب، پێشێلکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشە
(جۆن کێربی) لە لێدوانی ڕۆژانەیدا بۆ مێدیاکان، لە وەڵامی ئەوەدا کە ئەمەریکا سەردانەکانی دەرەوەی ئێرانی لە (قاسم سلێمانی) وروژاندووە ڕایگەیاند، دەرکەوتنی نوێترین وێنەی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە حەلەب لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە ئەنجوومەنی ئاسایشدا دەخەنە بەر باسەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتیشی "سوورین لەسەر ئەوەی ئەم بابەتە لەگەڵ هاوبەشەکانماندا باس دەکەین. چەندان جار لەگەڵ ئێراندا قسەمان کردووە لەوەی کە داخۆ دەتوانێ ڕۆڵێکی ئەرێنی ببینێ لەو ململانێیە لە سووریادا هەیە یان نا."
(جۆن کێربی) هەروەها دەڵێ "سەردانەکەی (سلێمانی) پێشێلکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی سەفەرە، هەڵبەت کەس بۆ ئەم سەفەرەی داوای نەکردووە ڕێ بە سەفەرێکی ئەو بدرێ، ئینجا ئێمە لەبەردەم هەنگاوێکین کە پێچەوانەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش ژمارە ٢٢٣١ـە و بە دڵنیاییەوە ئەم بابەتە لە ئەنجوومەنی ئاسایش باس دەکەینەوە."
kdp-
