شاهێدحاڵێك: پاسه‌وانه‌كانى باڵيۆزم نه‌بينين
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، له ميانى به‌شداريكردنى له پيشانگه‌يه‌كدا، ئاندرى كارلۆڤ، باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره، ته‌قه‌ى لێكرا و دواى به سه‌ختى برينداربوونى گه‌يه‌ندرايه نه‌خۆشخانه.
روونيشيكرده‌وه، چه‌كداره‌كه پۆليسێكى تورك بووه و به درووشمى ئه‌ڵڵاهوئه‌كبه‌ر، ته‌قه‌ى له باڵيۆزه‌كه كردووه و باسى حه‌له‌ب و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى حه‌له‌بى له رووسيا كردووه و خۆى وه‌ك پشتيوانى حه‌له‌ب ناساندووه.
هێزه ئه‌منييه‌كان گه‌مارۆى ناوچه‌كه‌يان داوه و توانيويانه بكوژه‌كه كه گه‌نجێكى 25 بۆ 30 ساڵى بووه و ناسنامه‌ى پۆليسى توركياى پێبووه و به زمانى توركى قسه‌يكردووه بكوژن.
K24 -
