خانمە پیرەکە پارێزگاری لە بەرگریکارەکەی دەکات

خانمە پیرەکە پارێزگاری لە بەرگریکارەکەی دەکات
یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی سەرکەوتوو بوو لە رازیکردنی یەکێک لە دیارترین بەرگریکارەکانی بەمانەوە لەر یزەکانی تا ساڵی ٢٠٢١ ..

ئەمڕۆ یانەی یۆڤانتس رایگەیاند : بەفەرمی بۆندی یاریزان لیۆناردۆ بۆنۆتشی مان تا ساڵی ٢٠١٢١ نوێکردەوە و مووچەکەشی بۆ بەرز کراوەتەوە ..

لە راگەیندراوەکە ھاتبووە , سەرجەم داواکارییەکانی بۆنۆتشی جێ بەجێکراون و یاریزانەکە دڵخۆشە بەمانەوە لەگەڵمان و سەرجەم دیکەی رەتکردووتەوە ..

لیوناردۆ بۆنۆتشی تەمەن ٢٩ ساڵ یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی خولی ئیتاڵی و چەندین یانە ھەوڵیاندەدا بیگوازنەوە بۆ خولی ئینگلیزی , بەڵام بەنوێکرنەوەی بۆندەکەی خانمە پیرەکە رێگەی لەھەموو ئەو ھەوڵانە گرت ..
PAYAMNER -
Top