میسر دەستی بەسەر کەشتییەکی ئێرانیدا گرت

میسر دەستی بەسەر کەشتییەکی ئێرانیدا گرت
بە گوتەی گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی میسر، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لە کەنارەکانی دەریای سوور دەستیان بەسەر کەشتییەکی ئێرانیدا گرتووە کە مادەی هۆشبەریدا تێدایە.

ماڵپەڕی (ئەلعەرەبییە نێت) لەزاری محەمەد سەمیر گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی میسرەوە بڵاوی کردەوە "کە ئەو کەشتییە ئێرانییە و لە کەناراوەکانی دەریای سوور لە نێوان سعوودەیە و میسردا پێشی پێ گیراوە و پاش پشکنین دەرکەوتووە 319 کیسە پووردی سپی کە بۆ دروستکردنی مادەی هۆشبەر بەکار دێت، لەگەڵ 8 مۆبایل بە مارکەی جیاواز تەلەفۆنێکی سورەیا و بێ تەلێک دەستیان بەسەردا گیراوە."

کەشتییەکە حەوت سەرنشینی هەبووە کە چوار کەسیان ئێرانی، دوو هیندی و کەسێکیشیان پاکستانی بووە و دەستگیر کراون و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.












باسنيوز
Top