فڕۆکەیەکی ڕووسی بە 39 سەرنشینەوە لە سیبیریا کەوتە خوارەوە
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "سپۆتینگ"ی ڕووسی، فڕۆکەکە لە جۆری 1L-18ی ڕووسی بووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2016 -12- 19 لە ناوچەی یاقووتستان لە لە سیبیریا لە باکووری ڕووسیا ڕووی داوە.
هەرچەند سپۆتینگ نووسیویە کە هەموو سەرنشینەکانی سەلامەتن، بەڵام ماڵپەڕی (BBC) نووسیویە 27 کەسیان گیانیان لەدەست داوە.
هاوکات هەواڵدەریی (ڕوویانووستی)ی ڕووسیاش نووسیویە لانیکەم پێنج کەس لە سەرنشینەکانی بوونەتە قوربانی.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت فڕۆکەکە لەاتی ئەو ڕووداوەدا بووەتە سێ پارچەوە.
باسنیوز
