خامنه‌یی: زیاتر له دوو سه‌ده‌یه به‌ریتانیا سه‌رچاوه‌ی نهگبهتیو ئاشوبی ناوچه‌كه‌یه
عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی، وه‌ڵامی وته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیای دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند، به‌ریتانیا له دوو سه‌ده‌ی ڕابردوو هه‌موو كاتێك سه‌رچاوه‌ی ئاشوب‌و شه‌ڕو نه‌گبه‌تی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهان بووه.
تێریزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا دوو هه‌فته پێش ئێستا له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی وڵاتانی كه‌نداو له وڵاتی به‌حره‌ین به‌توندی هێرشی كرده‌سه‌ر ئێران‌و به هۆكاری نا ئارامیی ناوچه‌ی ناوبرد‌و ڕایگه‌یاند"ده‌بێ هه‌موومان ڕێگه له هێرشه‌كانی ئێران بگرین و ناچاری بكه‌ین پاشه‌كشه بكات".
ئه‌مڕۆش ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، له‌رێوره‌سمی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌كی زۆر له‌به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند"له‌هیندستان و پاكستان و ئێران و عێراق و فه‌له‌ستین زۆر كاری ناشرین و قێزه‌ونیان ئه‌نجامدا و خه‌ڵكیان له ماڵ و خاكی خۆیان دورخسته‌وه، به‌ڵام ئێستا به‌رپرسێكی به‌ریتانی ده‌ڵێت ئێران هۆكاری نائارامیی ناوچه‌كه‌یه".
خامنه‌یی وتیشی"به‌ریتانیا له دوو سه‌ده‌ی ڕابردوودا هه‌موو كاتێك سه‌رچاوه‌ی ئاشوب‌و شه‌ڕو نه‌گبه‌تی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهان بووه.
دوابه‌دوای وته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا دژی ئێران، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران باڵیۆزی به‌ریتانیای بۆ پیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد‌و په‌رله‌مانی ئێرانیش داوای له حكومه‌ت كرد پێداچوونه‌وه به په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا بكه‌ن.
xandan-
