راوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێ ئێران و رووسیا لەبەرانبەر خەڵکی حەلەبدا تاوانیان ئەنجام داوە

راوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێ ئێران و رووسیا لەبەرانبەر خەڵکی حەلەبدا تاوانیان ئەنجام داوە

راوێژکاری ئەڵمانیا لە کۆبوونەوەی رێبەرانی یەکێتیی ئەوروپادا رایگەیاند: ئێران و رووسیا لەبەرانبەر خەڵکی حەلەبدا تاوانیان ئەنجام داوە و رێکخراوی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی لە پێوەندی لەگەڵ قەیرانی سوریادا بە بێهێز وەسف کرد.



ئەنگیلا مێرکیل، لە کۆبوونەوەی رێبەرانی ٢٨ وڵاتی ئەوروپاییدا رایگەیاند: ئەوەی لە شاری حەلەبی سووریا روویدا، هەر بیری لێنەدەکرایەوە و روسیا و ئێران تاوانەکانیان دژ بە خەڵکی سڤیلی شاری حەلەب بەرپرسیارن و پێویستە بەهۆی ئەم تاوانانەوە سزا بدرێن.

مێرکیل لەبارەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیلی حەلەب رایگەیاند: ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمبارەیەوە تووشی نەهامەتی هاتووە.
payamner-
Top