لۆس ئه‌نجلۆس: ئه‌مه‌ریكا راهێنان به حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات
له راپۆرتێكدا به‌پشتبه‌ستن به‌چه‌ندین سه‌رچاوه‌یه ناوخۆ و ده‌ره‌وه، رۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس تایمزی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا راهێنان به‌چه‌ند میلیشایه‌كی په‌یوه‌ست به‌ئێران ده‌كات،
ئه‌و رۆژنامه‌یه وتیشی، له گۆڕانكارییه‌كی گرنگ له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا دا، ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌وڵاته له عێراق سه‌ركردایه‌تیان ده‌كات، سه‌دان له‌و چه‌كدارانه پڕچه‌ك ده‌كات و راهێنانیان پێ ده‌كات، ئه‌و گروپانه وا ناسراون په‌یوه‌ندیان به ئێرانه‌وه هه‌یه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌ڵێت، ئه‌و میلیشیایانه‌ی راهێنانیان پێكراوه، بۆ ئه‌وه‌یه به‌شداری شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵ بكه‌ن، له كاتێكدا دواڕۆژی ئه‌و شاره نازانرێت، هێزی هێزه شیعه‌كان له رووی سه‌ربازی و سیاسی زیاتر ده‌كرێـت.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌شڵێـت، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، له چه‌ند هه‌فته‌ی نزیكی رابردوو چه‌ك و راهێنانی بۆ ئه‌و هێزانه دابین كردوه، تا ئاستی هاریكاری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی له نرخی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و میلیشیایانه كه‌مكرده‌وه، ئه‌وانه‌شی پێشتر به هاوكاری ئێران بۆ هێرش كردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا هان ده‌دران.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌كه‌دا، جۆن دۆریان، وته‌بێژی سوپای ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا وتی، هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه نه‌گۆڕاوه، وتیشی، ئێمه راهێنان به‌و هێزانه ده‌كه‌ین كه دڵنیاین لێیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆمان ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیان به گروپه تیرۆرسته‌كان یان حكومه‌تی ئێران نییه، ده‌بێت ئه‌و هێزانه هه‌وڵی رێزگرتن له مافی مرۆڤ و یاسا بده‌ن.
دوریان دانی به‌وه دانا، له‌وانه‌یه به‌شێك له‌و میلیشیایانه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه وه‌كو گروپی تیرۆرستی پۆلین كرابن، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و هێزانه‌ی راهێنانیان پێ ده‌كرێت، نابێت ئه‌ندامه‌كانیان ده‌ستیان به خوێنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان سوور بێت.
له هه‌مان كاتدا به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا دانیان به‌وه داناوه، ناتوانرێت پاكی ئه‌ندامانی ئه‌و میلیشیایانه ده‌ستنیشان بكرێت، به‌تایبه‌ت فه‌رمانده دیاره‌كانی هێزه شیعه‌كان به تیرۆرست داده‌نرێت.
payamner-
