قاسم سولەیمانی لە شەڕی حەلەبدا بەشدارە

قاسم سولەیمانی لە شەڕی حەلەبدا بەشدارە
ماڵپەڕێکی نزیک لە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بڵاوی کردووەتەوە کە دوێنێ هەینی، قاسم سولەیمانی فەرماندەی "سوپای قودس"ی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران فەرماندەیی هێزەکانی ئێرانی لە حەلەب کردووە.

ماڵپەڕی (فەردانیوز)، هەروەها (ئەلف) لەم بارەوە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی قاسم سولەیمانی، ئەو هەواڵەیان پشتڕاست کردووەتەوە کە فەرماندەی سوپای قودسی ئێران فەرماندەی شەڕی حەلەبی کردووە.

پێشتر هەندێ ماڵپەڕ ئەو زانیارییانەیان بڵاو کردبووەوە کە لەکاتی هێرش بۆ سەر خەڵکی سڤیلی حەلەبدا فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی ئێران بەناوی "سەید جەواد" ئەو، هێرشانەی کردووە، بەڵام هەندێ ماڵپەڕ و تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویان کردووەتەوە کە ئەو کەسەی کە فەرماندەیی ئەو ئۆپراسیۆنەی حەلەبی کردووە، قاسم سولەیمانی بووە، نەک کەسی دیکە.












باسنيوز
Top