نەتەوەپەرستانی تورک هێرش دەکەنە سەر بارەگای هەدەپە لە قەیسەری
سەرلەبەیانیی رۆژ شەممە 17ـی کانوونی یەکەمی 2016، تەقینەوەیەکی بەهێز پاسێکی سەربازانی تورکیای لە شاری قەیسەری لە ناوەڕاستی تورکیا لە نزیک زانکۆی ئەرجیێس کردە ئامانج و بووە هۆی گیان لەدەست دانی 13 سەرباز و برینداربوونی 48 سەربازی دیکە.
دوای هێرشەکە، لایەنگرانی مەهەپە ناڕاستەوخۆ هەدەپەیان بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە تۆمەتبار کردووە، دواتر هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای هەدەپە لە شارەکە و هەموو کەلوپەلەکانی بارەگاکەیان تێکشکاندووە و ئاڵایەکی نەتەوەپەرستانی تورکیایان بەسەر بارەگاکەدا هێناوەتە خوارەوە.
ئەو لایەنگرانەی هەدەپە لە هێرشەکەیاندا، هوتافی ئەوەیان دەکێشا، کە ”ددان بە ددان“ و ”خوێن بە خوێن“ دەکەن.
باسنيوز
