باراك ئۆباما: ئێران و ڕووسیا لە بەرانبەر کوشتنی خەڵکی سڤیلی حەلەب بەرپرسیارن

باراك  ئۆباما: ئێران و ڕووسیا لە بەرانبەر کوشتنی خەڵکی سڤیلی حەلەب بەرپرسیارن
باراک ئۆباما، سەرکۆماری ئەمریکا، لە دوایین کۆنفرانسی ڕۆژنامەنووسیی خۆی لە ساڵی 2016، گوتی "بەشار ئەسە و هاوپەیمانەکانی واتە ئێران و ڕووسیا هەموویان لە کوشتنی خەڵکی سڤیلی حەلەبدا بەرپرسیارن."



ڕۆژێک پێش ئەم لێدوانانە، جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کردبوو کە دەیان هەزار کەس لە ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی حەلەب گرفتار بوون و دەبێ زۆر بە خێرایی ڕزگاریان بێت، هەتا ڕووداوێکی کارەساتباری وەکوو بۆسنە و هێرزەگۆڤینیا ڕوو نەدات.



جۆن کێری لە کۆنفراسنێکی ڕۆژنامەنوسیدا گوتی "هیچ پاساوێک بۆ کوشتنی دڕندانە و نابەجێی خەڵکی سڤیل لەلایەن حکوومەتی سووریا و هاوپەیمانەکانی (ئێران و ڕووسیا) لە ئارادا نییە و ئەو سێ وڵاتە بەرپرسیاری ئەو تاوانانەن.



لەم بارەوە ڕووسیا و ئەمریکا پاش چەندین گفوگۆ بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە حەلەب نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک.



شەڕی ناوخۆیی سووریا پاش شەش ساڵ نزیکەی نیو ملیۆن قوربانیی و بە ملیۆنان ئاوارە و خەسارێکی زۆری بە ژێرخانی ئەو وڵاتە گەیاندووە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەکانی سووریا بە پشتیوانیی ئێران و ڕووسیا توانیان حەلەب، کە بە دووەمین شاری گەورەی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار، بە یەکجاری کۆنترٶل بکەنەوە.



لە جەریانی شەڕی ئازادکردنی حەلەبدا زیاتر لە 200 کەس لەسێدارە دران و بە دەیان ژن و منداڵیش سووتێنران.




باسنیوز
Top