وێنەیەکی داڤێنشی دۆزرایەوە

وێنەیەکی داڤێنشی دۆزرایەوە
بەم دواییە وێنەیەکی ونبووی شێوەکاری ئیتاڵی لیۆناردۆ داڤێنشی، دۆزرایەوە کە ماوەی 530 ساڵ بوو هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە شوێنی ئەو وێنەیە نەبوو.



ئەم بەرهەمە هونەرییە، لەلایەن خانەی تاجان لە پاریس ئاشکرا کرا، دوای ئەوەی کەسێک ئەم بەرهەمەی بۆ فرۆشتن هێنابووە لای ئەوان.



ئەم بەرهەمە تەنها لە دەستنووسی ئیلانتیکس ئاماژەی بۆ کراوە کە لە 12 بەرگ پێک دێت، بەڵام هیچ کەسێک ئەو وێنەیەی نەبینووە جگە لەو وەسفەی لەو کتێبەدا بۆی کرابوو.



وێنەکە لە سەر کاغەزێک کێشراوە و بڕیارە بۆ دڵنیابوون، جارێکی دیکە پشکنینی بۆ بکرێتەوە، بۆ ئەوەی زیاتر لە ئۆرجیناڵبوونی دڵنیا ببنەوە.
payamner -
Top