ئۆباما: كاری پێویست لە دژی هەر حکومەتێـک دەگرینەبەر ئەگەر دەستوەربداتە هەڵبژاردنەکانمان
سەرۆکی ئهمهریكا باراك ئۆباما لە چاوپـێـکەوتنێـکدا لەگەڵ ڕادیۆی NPRی ئەمەریكی رایگهیاندوه " پـێموایە بەبێ هیچ چەندوچۆنێـک کاتێـک هەرچ حکومەتێـکی بیانی هەوڵ بدات کاربکاتە سەر پاکی و بێ فرتوفێڵی هەڵبژاردنەکانمان پـێویستە ڕێوشوێنی پـێویست لە دژی بگرینەبەر، و دەشگرینەبەر."
گوتیشی هەندێـک لەو ڕێگەیانەی دەیگرنەبەر ڕوون و ئاشکرا دەبن و هەندێـکیشیان نا.
دەزگای زانیاری ئەمەریکا CIA گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی هاکـکەرانی ڕووسیایی چوونەتە ناو چەندان کۆمپـیوتەری دیموکراتەکانەوە بە مەبەستی بردنی ئەو ئیمەیڵانەی بە بڵاوپـێکردنیان دەبنە مایەی ڕەخنەگرتن لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی هێلەری کلنتۆن، ئەمەش بە مەبەستی یارمەتیدانی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا.
ڕادیۆکە کە ئەمڕۆ هەینی تەواوی چاوپـێکەوتنەکە بڵاودەکاتەوە، دەڵێت سەرۆک ئۆباما خۆی لاداوە لەوەی ئەم ئەنجامەی CIA پێی گەیشتووە، پـشتڕاستبکاتەوە.
پـێشتر سەرۆک ئۆباما داوای لە CIA کرد پـیاداچوونەوەیەکی تەواوبکاتەوە بەو زانیاریـیانەی لەسەر هاکـکردنەکان هەن و پاشان ڕاپـۆرتێـکی لەم بارەیەوە پـێشکەش بکەن بەر لەوەی لە 20 ی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو پـۆستەکەی وەک سەرۆکی ئەمەریکا جێبهێڵێت.
ڕۆژی پـێنجشەممە کۆشـکی سـپی گوتی ڤلادیمیر پـوتن ڕاستەوخۆ لەو هاکـکردنانە بەرپـرسە
payamner -
