پڕۆسەی بەتاڵ کردنی رۆژهەڵاتی حەلەب له خەڵکی مەدەنی و ئۆپۆزسیۆن راگیرا

پڕۆسەی بەتاڵ کردنی رۆژهەڵاتی حەلەب له خەڵکی مەدەنی و ئۆپۆزسیۆن راگیرا
بەپێی راپۆرتەکان، پرۆسەی دەرچوونی خەڵکی سڤیل و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن له ناوچەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب راگیرا.



بەرپرسێکی ئەمنیی رژێمی سووریا به "فرانس‌پرێس"ی راگەیاند، "بەهۆی پابەند نەبوونی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن به خاڵەکانی رێککەوتنی بەتاڵ کردنی رۆژهەڵاتی حەلەب، ئەم پرۆسەیه راگیرا."



ئاژانسی "رۆیتەرز"یش لەسەر زاری شایتحاڵیک دەڵێت، چەند تەقینەوەیەک لە شوێنی راوەستانی ئەم پاسانەی بۆ گواستنەوەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بەکاردەهات، رووی داوه.



به گوتەی کەناڵی رژێمی سووریا، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن ویستوویانه هەندێک له دیلەکانیش لەم ناوچەیه بگوازنەوه. کەناڵی سەر به حیزبەوڵڵای لوبنانیش دەڵێت، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن داوایان کردووه دوو گوندی ئیدلیب له هێزەکانی شیعه بەتاڵ بکرێن.



بڕیاره ئەو هێزانەی ئۆپۆزسیۆن که له رۆژهەڵاتی حەلەب ماون، بۆ ئیدلیب بگوازرێنەوه.


payamner -
Top