یەکێک لە سەرچاوەکانی تەقەمنیی داعش ئاشکرا دەبێت

 یەکێک لە سەرچاوەکانی تەقەمنیی داعش ئاشکرا دەبێت
یەکێک لەو سەرچاوانەی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە رێیەوە تەقەمەنی بەدەست دەهێنێت، ئاشکرا دەبێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (رۆیتەرز)، وەزارەتی دادی ئەمریکی رایگەیاندووە، کە ئەو کەلوپەلانەی داعش تەقەمەنی سەرەتایی پێ دروست دەکرد، بە رێگای ئێرانەوە ناردراونەتە عێراق.

وەزارەتی دادی ئەمریکی هەروەها رایگەیاندووە، کە لیۆ یونگ نام‌ی تەمەن 42 ساڵ، کە هاووڵاتییەکی سەنگافورەیە، ئەو کەلوپەلانەی بۆ داعش دابین کردووە.

هەروەه وەزارەتەکە رایگەیاندووە، چاوەڕێ دەکرێ رۆژی 9ـی ئاداری 2017 لە دادگایەکی واشنتن سزای زیندانیکردنی 46 تاوەکو 57 مانگ و پێبژاردنی 100 هەزار دۆلار بەسەر لیۆ یونگ نام‌دا بسەپێنێت.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.




باسنيوز
Top