نرخی نەوت لە بازاڕەکانی ئاسیا بەرز بووەوە
رۆژی پێنجشەممە 15ـی کانوونی یەکەمی 2016، کوێت رایگەیاند، کە لە مانگی کانوونی دووەمی 2017ـەوە بڕی بەرهەمهێنانی نەوت کەم دەکاتەوە.
رۆژی هەینی 16ـی کانوونی یەکەم، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی ئاسیادا گەیشتە 54.22 دۆلار، واتە 20 سەنت بەرزبووەوە و نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش گەیشتە 51.14 دۆلار، واتە 24 سەنت بەرز بووەوە.
ئەو بڕیارەی کوێت، کە یەکێکە لە وڵاتە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنانی نەوت، دوای رێککەوتنی وڵاتانی ناو رێکاروی نەوتی جیهانی (ئۆپیک) و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە دێت، کە بڕیاریان دا رۆژانە 1.8 ملیۆن بەرمیل نەوت کەم بکەنەوە.
باسنيوز
