ئوسترالیا یاسایه‌کی خۆی گۆڕی و له‌مه‌ودوا زیاتر بۆردومانی داعش ده‌کات
به‌رپرسێکی هێزی ئاسمانی ئوسترالیا به ڕادیۆی ئوسترالیای ڕاگه‌یاندووه که له‌مه‌ودوا فڕۆکه جەنگییەکانی ئوسترالیا زیاتر بۆردومانی ئامانجه‌کان ده‌که‌ن له عێراق و سووریا دوای ئه‌وه‌ی که یاسای تاوانی جه‌نگ له وڵاته‌که گۆڕانکاری به‌سه‌دا هات.
له‌مانگی حوزه‌یرانه‌وه پڕۆژه‌ی ئه‌و گۆڕانکارییه یاساییه ئاماده کراوه که ڕێگه به سه‌ربازانی وڵاته‌که ده‌دات له وڵاته دووره‌کان خزمه‌ت ده‌که‌ن تا بتوانن زیاتر ده‌ستکراوه بن له هێرشکردنه سه‌ر تیرۆریسته‌کان به بێ ئه‌وه‌ی له دادگایی‌کردن بترسن .
یه‌کێک له به‌رپرسانی هێزی ئاسمانی وڵاته‌که‌ش به نیوزکۆرپی ڕاگه‌یاندووه له دوای جێبه‌جێکردنی یاساکه‌وه بۆردومانی هێزه‌کانمان ڕێژه‌که‌ی له ٢٠% ه‌وه بۆ ٦١% زیادیکردووه.
payamner-
