ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ هێرش بكاته سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی داعش له ته‌دمور
فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئاشكرای كرد، ره‌نگه ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته سه‌ر چه‌كه‌كانی داعش له ته‌دموری سوریا، وتیشی، ئه‌و چه‌كانه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هێزی هاوپه‌یمانان.
ستیڤن تاونسه‌ند فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند، ره‌نگه ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و چه‌كانه‌ی، رێكخراوی داعش له دووباره كۆنترۆلكردنی شاری ته‌دموری سوریا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه.
تاونسه‌ند بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا وتیشی، ئه‌و چه‌كانه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه سه‌ركردایه‌تی ده‌كات.
ئه‌و چه‌كانه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، پێك دهێت له ئۆتۆمبێلی گوللـه‌نه‌بڕ و چه‌ندین چه‌كی دیكه‌ی قورس.
payamner-
