کیسنجه‌ر : ڕێک تیله‌رسۆن باشترین کاندیده بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا
له کۆنفراسێک‌دا که گروپێک ڕێکیان خستبوو و کار بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌مریکا و چین ده‌که‌ن ، هینری کیسنجه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری ئه‌مریکا ستایشی هه‌ڵبژاردنی ڕێک تیلەرسۆنی کرد که به‌ڕێوه‌به‌ری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبێله بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا لە کابینەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.
کیسنجه‌ر، ڕایگه‌یاند که نیگه‌رانی له‌وه‌ی ڕێک تیله‌رسۆن په‌یوه‌ندیی پته‌وی له‌گه‌ڵ ڕووسیادا هه‌یه، له‌جێی خۆی نییه، چونکه ناکرێت سه‌رۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتیی ئیکسۆن مۆبێل په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ڕووسیادا نه‌بێت.
هه‌روه‌ها وتی تیله‌رسن زۆر گونجاوه بۆ وەرگرتنی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه و هه‌ندێک لێهاتوویی هه‌یه له که‌سی دیکەدا نییه.
تلهرسۆن بۆندێکی به بڕی ٥٠٠ ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیادا مۆرکردبوو و پوتینیش میدالیای هاوڕێیه‌تی به تیله‌رسۆن به‌خشیووه .
payamner-
