بێل گه‌یتس دوایه‌ك ئاراسته‌ی ترامپ ده‌كات

بێل گه‌یتس دوایه‌ك ئاراسته‌ی ترامپ ده‌كات

بێڵ گیتس سەرۆكی دامەزراوەی مایكۆرسۆفت لەئەمریكا داوا لەدۆناڵد ترامپ سەرۆكی نوێی ئەمریكا دەكات، هاوشێوەی جۆن كەنەدی ئیدارەی وڵات بدات.

بێڵ گیتس لەمیانی لێدوانێكی بۆ كەناڵی ئەی بی سی ئەمریكی رایگەیاند، دەبێت ترامپ هاوشێوەی جۆن كەنەدی سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا ئیدارەی وڵات بكات‌و گرنگییەكی زۆر بەبواری پەروەردەیی بدات.

سەرۆكی دامەزراوەی مایكۆرسۆفست، راشیگەیاندووە، دەبێت ترامپ جگە لەگرنگیدان بەبواری پەروەردەیی ئەمریكا، گرنگییەكی زۆریش بە بواری بونیادنان‌و دادگەری بدات، كە ئەوە هۆكارێك دەبێت بۆ پێشكەوتنی ئەمریكا.

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە دۆناڵد ترامپ لەگەڵ بێڵ گیتس‌و چەند دامەزراوەیەكی تری ئەمریكا لەوانە جیف بیزۆس سەرۆكی دامەزراوەی پێشگەی ئەمازۆن‌و تیم كۆك هاوبەشی كۆمپانیای ئەپڵ‌و ساتیا نادیلای سەرۆكی دامەزراوەی گۆگڵ كۆببێتەوە.

دۆناڵد ترامپ 8/11/2016 بەسەرۆكی نوێی ئەمریكا هەڵبژێراو بڕیارە رۆژی 20/1/2017 وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا دەستبەكاربێت، كە ئێستا كار بۆ چۆنییەتی بەرێوەبردنی ئیدارەكەی لەكاتی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەكات.
payamner-
Top