نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان "به‌شداری ناكات" له پلانی چۆڵكردنی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب
نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی "نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یه بۆ كارئاسانیكردنی پڕۆسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی خۆبه‌خش و ئارامی برینداران و نه‌خۆشه مه‌ده‌نییه‌كان كه له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدان له‌به‌شی گه‌مارۆدراوی شاره‌كه".
هه‌رچه‌نده پڕۆسه‌ی ئاگربه‌ست له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و هێزه حكومییه‌كانی سوریا له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام هێشتا پلانی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵك و چه‌كداره‌كان جێبه‌جێنه‌كراوه.
نوره‌دین زه‌نگی سه‌ركرده له‌گروپی به‌ره‌ی شام رایگه‌یاند، ئاگربه‌سته‌كه تائێستا به‌رده‌وامه، سه‌ره‌ڕای دواكه‌وتنی پلانی گواستنه‌وه‌ی چهكدارو هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی.
دوێنێ چەند سەرچاوەیەك لە ئۆپۆزسیۆنی چەكداری سوریا، هێزە حكومییەكان‌و باڵیۆزی روسیا لەنەتەوەیەكگرتووەكان جەختیان كردەوە لەسەر گەیشتن بەرێكەوتن بۆ چۆڵكردنی دواهەمین ناوچە لەخۆرهەڵاتی حەلەب لەلایەن هاوڵاتیانو چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی زۆرینەی خۆرهەلاتی ئەو شارە لەلایەن سوپای سوریا‌و بەهاوكاری هاوپەیمانەكانی كۆنتڕۆڵكرایەوە.
سوپای رژێمی سوریا لەرۆژی 15ی مانگی رابردووەوە بەهاوكاریی ڕوسیا هێرشێكی چڕی بۆ سەر بەشی رۆژهەڵاتی شاری حەلەب دەستپێكردو توانی لەماوەیەكی كەمدا پێشڕەوییەكی زۆر بكات.
گرتنەوەی تەواوەتی شاری حەلەب گەورەترین سەركەوتنی سەربازیی رژێمەكەی بەشار ئەسەد دەبێت لەسەرەتای دەستپێكردنی ئاڵۆزییەكان لەساڵی 2011 وە كە بەهۆیەوە حكومەتی ناوەندی بەشێكی زۆری خاكی سوریای لەدەستدا.
سوپای سوریا له‌دوو رۆژی رابردوودا رایگەیاند، 98%ی خاكی رۆژهەڵاتی حەلەبی كۆنتڕۆڵكردوەتەوە، بەپێی روانگەی سوری شەڕی حەلەب گەیشتووە بە خاڵی كۆتایی
خه‌ندان-
