وەزارەتی نێوخۆی ئەفغانستان هەواڵی کوژرانی فەرماندەیەکی ناوداری تالیبانی بڵاوکردەوە
وەزارەتی نێوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند: مولا نەعیم کوور کە بە "عیمادەدین" ناسراوە و یەکێک لە فەرماندە سەرەکییەکانی تالیبانە، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا کوژراوە.
وەزارەتی نێوخۆی ئەفغانستان، رایگەیاند: هێرشەکە رۆژی یەکشەممە، لە گەڕەکی "سیاەگرد"ی ویلایەتی پەروانی باکووری کابوول ئەنجام دراوە.
بە پێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی نێوخۆی ئەفغانستان مولا نەعیم لە فەرماندە هەرەگرنگەکانی تالیبان بووە و لە داڕشتنی پلان و رێکخستنی هێرشە تیرۆریستییەکاندا بە تایبەت لە کوشتنی خەڵکی سڤیلی گەڕەکی " سیاەگرد" رۆلێکی بەرچاوی بووە.
payamner-
