سەرۆكی سوودان هەڕەشەی تووندی لەو كەسانە كرد كە داوای رووخانی سیستەمی وڵات دەكەن
ئهمڕۆ دووشەممە 12-12-2016 عومەر حەسەن بەشیر، سەرۆكی سوودان وتارێكی لە ویلایەتی كەسلا لە سوودان پێشكەشكرد و هەڕەشەی تووندی لەو كەسانە كرد، كە داوای یاخیبوونی مەدەنی دژی دەوڵەت دەكەن.
بەشیر رایگەیاند، هەندێك كەس لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان داوای هەرەسهێنان و رووخانی سیستەمی وڵات دەكەن، ئەوانەی دەیانەوێ ئەو ئامانجە بهێینەدی با لەڕێگەی راستەوە بێن، نەك لە پشتی كیبۆرد خۆیان بشارنەوە .
سەرۆكی سوودان گوتی: ئەم وڵاتە هی هیچ لایهنێك نییە، بەڵكو موڵكی گەلە و ئەویش بڕیار دەدات كێ دەمێنێ و كێ دەبێت بڕوات لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆنیش تۆمەتباره بههویی هاندان و هەڵمەتی دژی دەوڵەت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا .
لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەكانی سوودان و چالاكڤانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، داوای یاخیبوونێكی مەدەنی لەو وڵاتە كراوە ئهویش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی كەلوپەل لەو ولاته .
payamner-
