هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له حه‌له‌ب پاشه‌كشه‌یان كرد
سوپای سوریا و گروپه‌كانی پێشڕه‌وییه‌كی تازه‌یان له شاری حه‌له‌ب كرد، به‌شێوه‌یه‌ك جه‌نگه‌كه له قۆناغه‌كانی كۆتاییدایه، گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه‌متر له سه‌دا ده‌یان له ده‌ستدا ماوه.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 12 دیسه‌مبه‌ر هێزه كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له شه‌ش گه‌ڕه‌كی باشوری رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب كشانه‌وه، روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت، چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن به‌ته‌واوی داڕوخاون.
به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رامی عه‌بدولره‌حمان به‌فرانس پرێسی راگه‌یاندوه، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چه‌كداری گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له گه‌ڕه‌كه‌كانی "بوستانی قه‌سر، كه‌لاسه، كه‌ره‌م ده‌عده‌ع، فه‌رده‌وس، جه‌لوم و جسری حه‌ج" به‌ته‌واوی پاشه‌كشه‌یان كردوه.
رامی عه‌بدولره‌حمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌گه‌ڵ كۆتایی جه‌نگی حه‌له‌ب چه‌كدارانی ریزی گروپه‌كان مه‌عنه‌ویاتیان به‌ته‌واوی داڕوخاوه، وتیشی، كۆنترۆلكردنی گه‌ڕه‌كانی ژێرده‌ستی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌لایه‌ن سوپاوه ته‌نها مه‌سه‌له‌ی كاته و هیچی تر نییه.
لای خۆیه‌وه لیوا زه‌ید سالح سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له حه‌له‌بی سه‌ر به هێزه‌كانی ئه‌سه‌د به رۆژنامه‌نوسانی وت، پێویسته جه‌نگی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب به‌خێرایی كۆتایی پێبێت، واته كات زۆرزۆر دیاری كراوه یان خۆ راده‌ستكردن یان مردن.
په‌یامنێری رۆیته‌رز له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی حكومه‌ت له شاری حه‌له‌ب رایگه‌یاند، بۆمباران وتۆپبارانه‌كان له‌شه‌ودا بۆ ساتێك نه‌وه‌ستاوه، به‌به‌راورد له‌چه‌ند رۆژی رابردوو به‌توندترین وه‌سفی كردوه، هه‌ر له‌و شوێنانه هاوڵاتیه‌ك ئه‌و ناوچانه‌ی حه‌له‌بی به رۆژی حه‌شر وه‌سف كردوه.
payamner-
