دوو تەقینەوە ئەستەنبۆڵیان ھەژاند

دوو تەقینەوە ئەستەنبۆڵیان ھەژاند
میدیاکانی تورکیا بڵاوییانکردەوە، شەوی رابردوو دوو تەقینەوە لە ئەستەنبۆڵ روویاندا، یەکێکیان لە نزیک یاریگەی ڤۆدافۆنە لە ناوچەی بێشکتاش، ئەوی دیکەشیان یانەیەکی شەوانەی کردووەتە ئامانج.
بە گوێرەی زانیارییەکان، تەقینەوەی یەکەم پاسێکی گواستنەوەی ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا کردووەتە ئامانج و ئەوی دیکەش یانەیەکی شەوانەیە.
بەھۆی تەقینەوەکەی نزیک یاریگەی ڤۆدافۆن بەلایەنی کەمەوە ٢٠ پۆلیس برینداربوونە و ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسیش سووتاوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، تەقینەوەی نزیک یاریگە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە و خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی لە نزیک یاریگە کردووەتە ئامانج.
ھەروەھا ئاماژەیان بەوە کرد: یەکێک لە تەفینەوەکان، لە نزیک نووسینگەی سەرۆک وەزیران تورکیا بووە.
تا ئێستاش ھیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکان رانەگەیاندووە.
PAYAMNER -
Top