خانمە پیرەکە لەھەمووان بەرزتر دەفڕی

خانمە پیرەکە لەھەمووان بەرزتر دەفڕی
لەمیانەی یارییەکانی گەڕی شازدەھەمی خولی کالچیۆی ئیتاڵی , یانەی یۆڤانتس رووبەرووی یانەی تۆرینۆ بووە ..

یانەی یۆڤانتس توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بۆ یانەی تۆرینۆ ..

لەسەرەتا یانەی تۆرینۆ لە خولەکی ١٦ لە رێگەی یاریزان بیلۆتی بەگۆڵێک پێشکەوت , دواتر یانەی یۆڤانتس لە خولەکەکانی ٢٨ و ٨٢ و ٩٢ سێ گۆڵی لەرێگە یاریزانان ھیگواین بیانیتش تۆمارکرد ..

بەم ئەنجامە یانەی یۆڤانتس پێگەی خۆی لە پێشەنگی کالچیۆ قایمتر کرد بە کۆکردنەوەی ٣٩ خاڵ بە جیاوازی حەفت خاڵ بە پێش یانەی میلان کەوت کە لەپلەی دووەم دێت ..
PAYAMNER -
Top