ژماره‌ی كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ بۆ 38 كه‌س به‌رزبووه‌وه
شه‌وی رابردوو دوای كاتژمێر و نیوێك له ته‌واوبوونی یاری نێوان به‌شیكتاش- بۆرسا سپۆر له یانه‌ی ڤۆدافون ئارێنا له ناوچه‌ی دۆلمه‌باخچه‌ی شاری ئه‌سته‌نبوڵ هێرشێك له‌رێگه‌ی ئۆتومبێلی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامدرا و له هه‌مانكاتدا له پاركی ماچكا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی رویدا.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه گه‌یشتووه‌ته 38 كه‌س، كه 30 پۆلیس و حه‌وت هاوڵاتی مه‌ده‌نیان تێدایه و ناسنامه‌ی كه‌سێكی تریش هێشتا ئاشكرا نه‌بووه.
وتیشی تا ئێستا 13 گۆمانلێكراو ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
نو‌عمان قورتلموش، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وردەکاریی دوو تەقینەوەکەی ئاشکراکرد و رایگەیاند، کە یەکەم هێرش لە رێگەی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی جوڵاوەوە بووە و راستەوخۆ پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکانی کردووەتە ئامانج.
"تەقینەوەی دووەم پاش تێپەڕینی کەمتر لە خولەکێک (٤٥ چرکە) پاش تەقینەوەی یەکەم روویداوە، کە لە رێگەی خۆکوژێکەوە ئەنجامدراوە و لە پارکی موچکای نزیک یاریگاکە خۆی تەقاندووەتەوە" قورتلموش وایوت.
خه‌ندان
