ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی دیكه ره‌وانه‌ی سووریا ده‌كات
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، ئاشتۆن كارته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی 200 سه‌ربازی دیكه له سووریا جیگیر ده‌كات.
له دوازده‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دیالۆگی مەنامە كه له مەنامەی پایته‌ختی به‌حره‌ین پێشكه‌شی كرد، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشتۆن كارته‌ر باسی له‌وه كرد كه به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردن و پشتیوانی مه‌شقی سه‌ربازی به هێزه ناوخۆییه‌كان له شه‌ڕی دژ به رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ره‌ققە، ئه‌مریكا 200 سه‌ربازی دیكه له سووریا جێگیر ده‌كات.
كارته‌ر باسی له‌وه‌ش كرد، له ئێستادا 300 سه‌ربازی ئه‌مریكی له سووریا هه‌ن، گوتیشی، "له‌ناو ئه‌و 200 سه‌ربازەی ره‌وانه ده‌كرێن پسپۆڕ و راهێنەرانی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب هه‌ن".
ئه‌مریكا له مانگه‌كانی كۆتایی 2015دا هێزیكی تایبه‌تی 50 كه‌سی ره‌وانه‌ی سووریا كرد، مانگی نیسانی رابردووش سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما، فه‌رمانی ده‌ركرد به ناردنی 250 سه‌ربازی دیكه بۆ سووریا
payamner-
