تورکیا رەتی کردەوە چوبێتە ئەو ناوچەیەی رۆژئاوا
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغلو چوونی ھێزەکانیان بۆ ناو سەنتەری ناحیەی باب لە رۆژئاوای کوردستان رەت کردەوە و گوتی سوپای سوریای ئازاد بە ھاوکاری ھێزەکانمان لە لێواری ناحیەی بابن.
لێدوانی چاوشئۆغلو پاش ئەوە ھات کە ئاژانسی سپوتنیکی روسی بڵاوی کردەوە سەربازانی تورکیا چوونەتە ناو ناحیەی باب, ھەروەھا گوتیشی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن بە ھاوکاری تورکیا لە لای باکوور و رۆژھەڵاتەوە چوونەتە ناو ناحیەی باب.
وەزیری دەرەوەی تورکیا بێ ئەوەی راستەوخۆ ئەو ھەوڵە رەت بکاتەوە گوتی "سوپای سوریای ئازاد بە ھاوکاری ئیمە نزیک بووەتەوە لە شارەکە و بەم زووانەش پێشبینی تەواو بوونی ئەو ئۆپەراسیۆنە دەکەین".
لە لایەکی ترەوە نیگەرانی تورکیا بەرامبەر بڕیارێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەربڕی و ھەستیاربوونی ئەنقەرە بۆ پێدانی چەک بە ھەندێ گروپ بیر ھێنایەوە، کە بە گرووپی تیرۆریستی زانی، بێ ئەوەی ناوەکانیان ئاشکرا بکات.
گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا پێشتر بە ھاوکاری تورکیا رێگەی نێوان باب و منبجیان داخست بۆ ئەوەی پێش بە پێشڕەوی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بەرەو باب بگرن
payamner-
