سوپای ئێران مانۆڕێکی گەورەی سەربازی بەڕێوە دەبات

 سوپای ئێران مانۆڕێکی گەورەی سەربازی بەڕێوە دەبات
بە گوتەی فەرماندەی هیزی زەوینیی "ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران" (سوپا) سبەینێ یەکشەممە 2016 -12- 11 لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران دەست دەکات بە مانۆڕێکی سەربازی کە چەند ڕۆژێک دەخایەنێ.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی (میهر)، لیوا کەیوومەرس حەیدەری، فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای ئێران ئو مانۆڕە گەورە سەربازییە، بەناوی "محەمەد ڕەسووڵ ئەڵای 4 و لە ناوچەی گشتیی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران و بە پانایی 2 هەزار کیلۆمتەر بەڕێوە دەچێت.

ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێران گوتیشی "لەم مانۆڕە سەربازییەدا 23 دەستەی جیاجیا بەشدارن وئەرگەر بێت و دەستەیەک بەشدار نەبێت، کارەکە گریی تێدەکەوێت و بەتایبەت جەخت لەسەر هیزەکانی "زرێهی، تۆپخانە، کۆماندۆ و تەکاوەر"ی دەکرێتەوە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد "ئەم مانۆڕە سەربازییە لە مانگی داهاتوو لە لە ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانیش بەڕێوە دەچێت.

ئاماژەی بەوەش کرد ئەو کەلوپەل و چەکوچۆڵانەی لەم مانۆڕەدا بەکار دەهێنرێن لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئێرانەوە بەرهەم هاتوون.

کۆماری ئیسلامیی ئێران، ماوەی دوو ساڵە و پەش پچرانی پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ سعوودیە، لە باشووری ئێران و بەتایبەت لە کەنداو و دوورگەکان چەندین مانۆڕی سەربازیی ساز کردووە و باس لە بەهێزبوونی لایەنی سەربزای دەکات بۆ ئەگەری هەر ڕووداو و پیشهاتێک.















باسنيوز
Top