باڵیۆزی رووسیا له کابول: بۆ پاراستنی هاوڵاتیانمان لەگەڵ تاڵیبان پەیوەندیمان هەیه
باڵیۆزی رووسیا لە کابول، ئەلێکساندەر مانتیتسکی رایگەیاند کە نوێنەرە سیاسەییەکانیان لە ئەفغانستان لە پێناو ئاسایشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە پەیوەندیدان لەگەڵ تاڵیبان.
باڵیۆزی رووسیا لە کابول ئەلێکساندەر مانتیتسکی، لەبارەی بانگەشەکانی بوونی پەیوەندی نێوان وڵاتەکەی و بزووتنەوەی تاڵیبان بۆ رۆژنامەوانان دوا. گوتی: "نوێنەرە سیاسەییەکانمان لە ئەفغانستان لە پێناو ئاسایشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە پەیوەندیدان لەگەڵ تاڵیبان. ھاوشێوەی ئەمریکا، بریتانیا، ئەڵمانیا ئیتاڵیا، ئێران، پاکستان، چین و وڵاتانی دیکە لە پەیوەندیدان لەگەڵ تاڵیبان".
مانتیتسکی بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئەفغانستان سەرکەوتوو نەبووە. سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە فراوانبوونی ھێرشەکانی داعش لەو چەند رۆژەی دواییدا لە ئەفغانستان، رووسیای نیگەران کردووە، ئەم رێکخراوە تەنھا ھەڕەشە نییە لەسەر ئەفغانستان بەڵکو ھەڕەشەیە لەسەر ھەموو رۆژھەڵاتی ئاسیا.
payamner-
