سوپای سوریا هێرشەکانی بۆ سەر بەشی رۆژهەڵاتی حەلەب راگرت
سەرەڕای پێشڕەوییە بەرفراوانەکەی، سوپای سوریا بڕیاریدا بۆ ماوەیەک هێرشەكانی بۆ سەر بەشی رۆژهەڵاتی حەلەب بوەستێنێت بۆ رێگەدان بە هاوڵاتیانی مەدەنی تا ئەو ناوچەیە جێبهێڵن.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئەمشەو راگرتنی پێشڕەوییەکانی سوپای سوریای بۆ سەر بەشی رۆژەهەڵاتی شاری حەلەب راگەیاند، ئەوەش بەپێی ماڵپەڕی بی بی سی.
ئەم هەنگاوەی روسیاو سوریا بۆ رێگەدانە بەو هاوڵاتییە مەدەنیانەی تا ئێستا لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن ماونو دەیانەوێت جێیبهێڵن، بەوتەی لاڤرۆڤ نزیکەی هەشت هەزار هاوڵاتی دەبرێنە دەرەوە لەو ناوچانە.
سێ هەفتە تێدەپەڕێت بەسەر هێرشی گەورەی سوپای سوریا بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوەتی بەشی رۆژهەڵاتی شاری حەلەب، تا ئێستاش هێزەکانی حکومەتی سوریا 85%ی ئەو ناوچانەی کۆنترۆڵکردوەتەوە کە پێشتر لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندابوون، ئەوەش بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس. بهشار ئهسهد سهرۆكی سوریا دوێنی رایگهیاند، پێشڕهویی سوپا له حهلهب لهم دواییانهدا بهتهواوی ئاڕاستهی جهنگ لهوڵاتهكهی دهگۆڕێت.
پەیامنێری ئاژانسی فرانس پرێس لەحەلەب ئاماژە بەوە دەکات کە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن بەچڕی بۆردومان دەکرێتو دانیشتوانەکەشی ئەو ناوچانە جێدەهێڵن.لەبەشی رۆژئاوای شارەکەشدا کە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندیی سوریادایە، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بەهەمان شێوە بۆردومان دەکەنو دوکەڵ لەچەندین ناوچە بەرز بووەتەوە.
بەهۆی ئەو بۆردومانە چڕەوە، ئۆپۆزسیۆن لەشاری حەلەب داوای ئاگربەستێکی پێنج رۆژیی کرد، بەڵام پێشتر رژێمی سوریاو ڕوسیای هاوپەیمانی ئەو داواکاریەیان رەتکردەوە.له شهڕو ململانێكانی ناوخۆی سوریا كه پێنج ساڵه بهردهوامه، روسیا به هێزی ئاسمانی و زهمینی پشتیوانی له رژێمی ئهسهد دهكات.
هاوكات بهپێی تهلهفزیۆنی مهیادینی سهر به دیمهشق، بەشارئهسهد حهلهبی بهوه وهسفكردووه كه "دوا هیوایه" بۆ ئۆپۆزسیۆن و ئهوانهی پشتیوانیان دهكهن دوای شكستی شهڕی دیمهشق و حمس.
لەكاتێكدا ڕوسیاو ئێران لەهاوكاریی سەربازیو ماددی رژێمی سوریا بەردەوامن، هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریا ئاماژە بەوەدەكەن كە پاڵپشتە نێودەوڵەتییەكانیان لەنێویاندا ئەمەریكا دەستبەرداریان بوون لەو شارە گەمارۆدراوەدا.
گرتنەوەی تەواوەتی شاری حەلەب گەورەترین سەركەوتنی سەربازیی رژێمەكەی بەشار ئەسەد دەبێت لەسەرەتای دەستپێكردنی ئاڵۆزییەكان لەساڵی 2011 وە كە بەهۆیەوە حكومەتی ناوەندی بەشێكی زۆری خاكی سوریای لەدەستدا.
XANDAN-
