فڕۆکەی ئێرانی لە سووریا هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی سەربازیی تورکیا

فڕۆکەی ئێرانی لە سووریا هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی سەربازیی تورکیا

سەرچاوەیەک لە تورکیا کە داوای کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت، بە رۆژنامەی حوڕییەتی راگەیاند: ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی رۆژی ٢٤ی نۆڤەمبەری رابردوو لە سووریا هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیا، دروستکراوی ئێران بووە.



ئەم بەرپرسە تورکە گوتی: ئاشکرایە هێرشەکە کە چوار سەبازی تورکی کوشت، لەلایەن فڕٶکەیەکی ئێرانییەوە ئەنجام دراوە و دیاریش نییە ئەم فڕٶکەیەبە دەست کام گروپەوە بووە.

بەرپرسە تورکەکە هەروها رایگەیاند: لە سەردانە چاوەڕواننەکراوەکەی ماوەی رابردووی مەولوود چاووش ئۆغڵوو و هاکان فیدان بۆ ئێران ئەم بابەتە لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی باسی لێوەکراوە.

لە قەیرانی سوریادا هەردوو هێزی سەربازیی ئێران و تورکیا بەشدارن. تورکیا دەڵێ پێویستە ئەسەد لەسەر دەستەڵات نەمێنێت و ئێرانیش پشتگیریی مانەوەی دەکات.
payamner-
Top