سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار: له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا په‌یه‌ده نووسینگه‌ی فه‌رمی هه‌یه
هاوكات ئه‌و چالاكوانه، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه: "په‌یه‌ده چه‌ند نووسینگه‌یه‌كی له گه‌ڕه‌كی ڕوك ئه‌لدین و زورافای كوردنشین هه‌یه، لۆگۆیان هه‌ڵواسیوه و به ئازادانه چالاكی ده‌كه‌ن، به ئاشكرا له‌و گه‌ڕه‌كانه هاتوچۆ ده‌كه‌ن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، به‌هۆی باری ئه‌منی خۆیه‌وه، پێی باش نه‌بوو، ناوی بڵاو بكرێته‌وه، گوتیشی: "ئه‌ندامه‌كانی په‌یه‌ده له‌و دوو گه‌ڕه‌كه، شه‌وانه بازگه داده‌نێن و تا به‌یانی ده‌مێننه‌وه، ئه‌وانه‌ش ده‌پشكنن كه گومانیان لێی هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان ناسراوبن و فه‌رمی بێت، به‌شێكیشیان له دیمه‌شق، خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژئاوا نین، به‌ڵكو كارتێكی تایبه‌تیان بۆ كراوه، به‌و كارته هاتوچۆ ده‌كه‌ن و له بازگه‌كان ڕێگه‌یان پێده‌درێت، خۆشیان شه‌وانه بازگه‌یان هه‌یه، به‌ڵام به ڕۆژ خۆیان ب ته‌واوی ون ده‌كه‌ن".
باسنيوز
