ئه‌نده‌نوسیا؛ 25 كه‌س به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا
به‌پێی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.4 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر هه‌رێمی ئاچیهی ئه‌نده‌نوسیای هه‌ژاندووه و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین باڵه‌خانه هه‌ره‌سیان هێناوه و دانیشتوانی ناوچه‌كه له ترس‌دا هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
تیمه‌كانی گه‌ڕان و ڕزگاركردنی ئه‌نده‌نوسیا به‌رده‌وامن له گه‌ڕان بۆ ده‌یان كه‌س كه باوه‌ڕده‌كرێت له‌ژێر داروپه‌ردووی بینا ڕووخاوه‌كاندا گیریان خواردبێت.
ئاچێ ده‌كه‌وێته به‌شی باكووری دوورگه‌ی سومه‌تره له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2004 دا به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی مه‌زن و تسۆنامییه‌وه وێران بوو ته‌نها له هه‌رێمی ئاچێ 120 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی داتاكانی ده‌زگای ڕوپێوی جیۆلۆجی ئه‌مریكا، بومه‌له‌رزه‌كه دوای كاتژمێر پێنجی به‌یانی به كاتی ئه‌نده‌نوسیا روویداوه( كاتژمێر 22 ی سێشه‌ممه به كاتی گرینویچ) و قوڵایی بومه‌له‌رزه‌كه بریتی بووه له 17 كیلۆمه‌تر له كه‌ناری باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئاچی، هه‌روه‌ها هیچ هۆشدارییه‌كی ڕوودانی تسۆنامی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
لانیكه‌م پێنج بومه‌له‌رزه‌ی بچووكی دیكه له‌دوای بوومه‌له‌رزه سه‌ره‌كییه‌كه هه‌ستیان پێكراوه.
خەندان
