مێركل بۆ سه‌رۆكایه‌تى حزبه‌كه‌ى هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه
حزبى یه‌كێتى مه‌سیحی دیموكراسى، جارێكى دیكه ئه‌نگێلا مێركل، ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنى لیسته‌كه‌ى له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو كه بڕیاره ساڵى 2017 ئه‌نجام بدرێت، هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه.
له هه‌ڵبژاردنێكى ناوخۆیی حزبدا، ئه‌نگێلا مێركل به‌كه‌مترین ڕێژه‌ى ده‌نگ له مێژووى ئه‌و جۆره هه‌ڵبژاردنانه‌دا، بۆ سه‌رۆكایه‌تى حزب هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه به بڕێژه‌ى 89.5% ده‌نگه‌كانى ئه‌ندامانى حزب.
به‌پێی زانیارى میدیا ئه‌ڵمانییه‌كان، ئه‌و ڕێژه‌ى ده‌نگه به‌ده‌ستهاتووه‌ى مێركل، ه‌ش دووه‌م خراپترین ڕێژه‌ى ده‌نگه كه ڕاوێژكاره‌كه‌ى ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستى هێنابێت.
ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه، كه به‌هۆى سیاسه‌تى پێشوازیكردن له په‌نابه‌ران، مێركڵ 7 خاڵى سه‌دی له ڕێژه‌ى ده‌نگدانه‌كان، به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى دوو ساڵ پێش ئێستا، له‌ده‌ست داوه.
BAS NEWS -
