هاوپەیمانیی عەرەبی بەلەمە چەکهەڵگرەکانی ئێرانیان لە یەمەن بۆردومان کرد
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "ئەلعەرەبیە"، دوێنێ دووشەممە 2016 -12- 6 شایەتحاڵە باوەڕپێکراوەکان لە شوێنی ڕووداوەکە، گوتوویانە کە؛ فڕۆکە شەڕکەرەکان گەمییەکانیی ئێرانیان لە یەمەن بۆردومان کردووە. ئەم هێرشە بووەتە هۆی تەقینەوەیەک کە دەنگی لە مەودای دووریشەوە بیستراوە. پاش ئەم تەقینەوانە، بڵێسەی ئاگری گەمییەکان بەرز بووەتەوە.
بەپێی زانیاریی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و سعوودیە، "ئێران بە ناردنی قاچاخی چەکوچۆڵ و کەرەستەی تەقینەوە بۆ میلیشیا شیعەکانی یەمەن لە شوێنە جیاوازەکانی ناوچە، لە ماوەی دەسەڵاتداریی خۆیدا، هەردەم یەکێک لە وڵاتانی ناوچە بووە کە لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ناوچە دەستێوەردان دەکات و بووەتە هۆی ناسەقامگێری."
یەمەن لە ماوەی چەند ساڵی دواییدا بووەتە یەکێک لە ناوەندەکانی ئاژاوەگێڕی و شەڕی بە وەکالەتی میلیشیا حووسییەکان لەدژی خەڵکی ئەم وڵاتە و دراوسێ باشوورییەکانی ئێران وەکوو سعوودیا.
باسنيوز
