توركیا و روسیا یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌نێن بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی به لیره و روبل
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بینالی یلدرم به سه‌ردانێك ده‌گاته روسیا و له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا و دیمتری میدڤیدیڤ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه و سه‌ردانه‌كه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
ئاڵوگۆری بازرگانی به لیره‌ی توركی یه‌كێكه له چه‌ندین هه‌نگاوی توركیا بۆ پشتیوانی دراوه‌كه‌ی كه له‌مساڵدا له سه‌دا 20 نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه له به‌رامبه‌ر دۆلار، دوای هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه شكستخواردووه‌كه‌ی مانگی تهمموز و زیادبوونی مه‌ترسییه‌كان له به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و دۆخی نائاسایی ئه‌و وڵاته.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رۆژی شه‌ممه رایگه‌یاند، پێشنیاری بۆ روسیا‌و چین كردووه ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان به پاره‌ی خۆیان بکه‌ن نه‌ك بهدراوهكانی دیكه.
وتیشی "کاتی ئەوەیە کە خاوەنداریەتی لە بەها نیشتمانییەکانمان بکەین. وەرن دۆلار و یورۆکانتان بکەنە لیرەی تورکی.
خه‌ندان-
