كارته‌ر: سوپای ئه‌مه‌ریكا پێوست ده‌كات دوای داعش له عێراق بمێنێته‌وه
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشتۆن كارته‌ر رایگه‌یاند، دوای تێكشكانی رێكخراوی داعش له موسڵ سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی پێویست ده‌كات، له عێراق بمێننه‌وه.
ئاشتۆن كارته‌ر وتیشی. دوای تێكشكانی داعش له عێراق زۆر ئه‌رك ماوه، پێویست ده‌كات جێبه‌جێ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین له‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه به ته‌واوی به‌ده‌ست هاتووه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی شه‌ڕكه‌ره بیانییه‌كان ببینه‌وه، ئه‌وانه‌ی په‌نا بۆ دووباره خۆرێكخستنه‌وه و هه‌وڵی سه‌رله‌نوێ پێكهێنانه‌وه له عێراق ده‌ده‌ن.
كارته‌ر ورده‌كاری پێشنیاری بوونی سه‌ربازیان له عێراق روون نه‌كرده‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌ی هێزه‌كانیشی دیاری نه‌كرد.
PAYAMNER-
